|
تیشکاوێژ
جیهانی خه‌ون و خولیا
| ||
|
تۆ بە ئاوێنەوە بەندی تەنانەت ئەگەر سەفەر لە تۆدا دەست پێ نەکا من بە تۆوە بەندم تەنانەت ئەگەر سەفەر و ئاوێنەش تۆ لە خۆیاندا ون کەن تۆ منت هەڵکەندوە لە خۆم و لە زێد و تەنانەت لە وشەش تۆ خۆت بە ئاوێنەوە بەند ئەکەیت و من لە خۆم هەڵ ئەکەنی من بە ئاوێنەوە بەندم و تۆ نازانم سەفەر لە منەوە دەست پێدەکەی یان لە ئاوێنە!؟ سەفەر ئەەگەرچی لە ئاوێنە و منەوە دەست پێ بکا یانی کۆتایی ئاوێزانی و باوەش و ... من لە ئاوێنەدا کۆتاییم دێ و تۆ لە ئاوێنەوە دەست پێدەکەی لە شوێنەوارەکانی تۆ لە ئاوێنەدا دەدوێم ئاوێنە تۆ لە خۆی و سەفەردا نوقم دەکاو ئاوێنە بەند نابێ بە تۆوە هەرگیز نە لە تۆ دەدوێتەوە ونە بە تۆدەگاتەوەو نە پێ شوێنەکانت دەخاتەوە ڕوو ئاوێنە بنی گۆمەو منی بە تۆوە بەند و سەفەر و تۆ‌و تەنانەت خۆشی نوقم دەکاتە نێو خۆی ئاوێنە واتە ئۆقیانووسێک لە فەرامۆشی من لە بیرەوەریەکانم دەگەڕێم لە تۆ ئەگەر دابڕام لە تۆ و لە ئاوێنە ئەگەر داوەریم لە ئاوێنە! [ دوشنبه 21 فروردین1391 ] [ 20:26 ] [ سۆران حوسێنی ]
نە پێی وابوو هیچی لە لای من جێماوە نە پێم وابوو هیچم لە هی ئەو پێماوە نازانم چۆن پاشی عومرێک هەرچی ئەینووسم هی ئەوە ئێستاش هەموو دەوروبەرم شوێن و شوێنەواری ئەوو تەژی لەوە [ پنجشنبه 17 فروردین1391 ] [ 13:7 ] [ سۆران حوسێنی ]
ئێواره شيعری مه‌ڵبه‌ندی وێژه‌وانيی مه‌حوی [ سه شنبه 1 فروردین1391 ] [ 19:46 ] [ سۆران حوسێنی ]
ئێوارەیەک شاخ سەری خۆی بردە ژوانی بڵێسەی شار بەستەڵەکی توایەوە کانی تەقی و بوو بە بەهار! نەورۆزی هەمووتان پیرۆز! [ چهارشنبه 24 اسفند1390 ] [ 11:9 ] [ سۆران حوسێنی ]
بۆن و به‌رامه‌ی عه‌شقێكم له‌لابه‌لای ده‌فته‌رێكا هه‌ر پێ ماوه شه‌و و ڕۆژانێكی زۆرم له ژوانگه‌ی جێ په‌نجه‌كانیا له یه‌كتری گرێ داوه من دڵنیام له ژیله‌مۆی كۆنه عه‌شقی پشكۆیێكی پزیسكاوی له ناخا هه‌ر حه‌شار داوه! [ یکشنبه 14 اسفند1390 ] [ 17:11 ] [ سۆران حوسێنی ]
مانگ بۆ هه‌ندێ ناته‌واوه مه‌گه‌ر جووت بێ له‌و هه‌ساره بۆ منیش به‌و خاڵه‌ی لێوی خشته ئه‌و مانگی شه‌وگاره! [ پنجشنبه 11 اسفند1390 ] [ 13:51 ] [ سۆران حوسێنی ]
زوقمی خه‌مێك مێرگی هیوام ده‌خاته ژێر چه‌پۆكانی له‌وه‌تا تۆ پاییزێكت له كۆچ خستۆته سه‌رشانی! [ شنبه 29 بهمن1390 ] [ 11:14 ] [ سۆران حوسێنی ]
نێرگزی ئه‌م گۆڕستانه دوایین نیگای له لووتکه‌ی ئاربه‌با ئه‌گرێ خه‌ونه‌کانی ئه‌گاته‌وه دیوه‌خانی ''سڵێمان به‌گ '' ئه‌و‌جا ئه‌مرێ!. [ جمعه 28 بهمن1390 ] [ 11:50 ] [ سۆران حوسێنی ]
پێنووس بزووتوو(په‌خشان) به بۆنه‌ی کۆچی دوایی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی به‌ڕێز و هێژا نووسه‌ری گه‌وره‌ی کورد دوکتۆر ئیبڕاهیم یوونسی بۆ بانه خۆش پێنووست له ناو په‌نجه‌کانتا ڕێ کرد،به ئاواته مه‌زنه‌کانه‌وه‌ت(آرزوهای بزرگ) ده‌ست پێ کرد، شان به شانی چاڕڵز دیکێنزله ته‌مه‌نی سی و سێ ساڵا ، پێنووست هه‌ڵگرت وه‌ک ئاڵا، ده‌سپێکت وه‌ک نووسه‌ری زاڵ،وه‌رگێڕی بژێراوی ساڵ،خه‌ڵاتی وه‌رگرت به‌رهه‌مت،وه‌ک پێنووسی خاترجه‌مت،له به‌ندیخانه‌وه ڕابووی،وه‌ک ئیسپاڕتاکووس به‌رپابووی...
درێژەی بابەت [ جمعه 28 بهمن1390 ] [ 11:28 ] [ سۆران حوسێنی ]
''وان'' ئه‌گه‌ر په‌پووله‌یه‌ک ته‌ڕ بوو قوله مشتێک ئه‌کرێ بکه‌یته هێلانه‌ی ئه‌گه‌ر پاساریه‌ک سڕ بوو بن هه‌نگڵێک ئه‌کرێ بکه‌یته کاشانه‌ی من نازانم ئه‌گه‌ر شارێک زه‌وی ژێر پێی وه‌ک فه‌نه‌ری جه‌مسه‌ر پچڕا‌و به‌گوڕ وه‌ک گاشه‌ی ترازاو که‌وته له‌رزین که‌وته ئه‌مشانه‌وشان خزین نرکه‌ی چۆنه ناڵه‌ی چه‌نده ... ... درێژەی بابەت [ چهارشنبه 9 آذر1390 ] [ 13:11 ] [ سۆران حوسێنی ]
ئه‌گه‌ر په‌پووله‌یه‌ک ته‌ڕ بوو قوله مشتێک ئه‌کرێ بکه‌یته هێلانه‌ی ئه‌گه‌ر پاساریه‌ک سڕ بوو بن هه‌نگڵێک ئه‌کرێ بکه‌یته کاشانه‌ی من نازانم ئه‌گه‌ر شارێک زه‌وی ژێر پێی وه‌ک فه‌نه‌ری جه‌مسه‌ر پچڕا‌و وه‌ک گاشه‌ی ته‌لان، ترازاو که‌وته له‌رزین که‌وته ئه‌مشانه‌وشان خزین درێژەی بابەت [ شنبه 28 آبان1390 ] [ 22:12 ] [ سۆران حوسێنی ]
شه‌پۆل له تۆوه فێر بوو گۆل ڕاوه‌ستانیش له تۆ کوێستان زه‌وی له ژێر پێتا له‌رزی که تۆ ویستت ڕابی ئه‌ی "وان" ! [ شنبه 7 آبان1390 ] [ 0:32 ] [ سۆران حوسێنی ]
باش ئه‌زانم له تابلۆی کام تریفه‌دا نازی نیگات ها له بانه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که تۆ سه‌رنجی مانگ ئه‌ده‌ی چ ناز و جوانه خه‌رمانه !! [ جمعه 29 مهر1390 ] [ 0:16 ] [ سۆران حوسێنی ]
ڕه‌شنووسه هێشتا له لای من که پاکنووسی ناو سینه‌ی تۆن ئێستا ده‌زانم بۆ شێعر بۆ باوه‌شت هێند تامه‌زرۆن! [ شنبه 16 مهر1390 ] [ 13:54 ] [ سۆران حوسێنی ]
قرتێنه حه‌زی سه‌رما جستانی هارووژاندوه تارای به‌فر به‌ده‌م باوه ده‌ستم که‌سیره‌ی گیرفانمه ته‌مام له‌و قرتێنه پشکۆیینه‌ی به‌رۆکی نازت گیراوه!
[ پنجشنبه 16 تیر1390 ] [ 13:19 ] [ سۆران حوسێنی ]
ڕه‌گه‌زی من ده‌گاته خۆر تۆ له گه‌ڵ شه‌و یان هه‌ر نه‌بێ له ته‌ک سێبه‌ر هاونه‌ژادی وه‌ک دوو هێڵی ته‌ریب دوورین که‌چی هێشتا هه‌ر به‌ته‌مام به یه‌ک بگه‌ین ئه‌ی ئازادی! ئه‌ی ئازادی! [ دوشنبه 23 خرداد1390 ] [ 13:6 ] [ سۆران حوسێنی ]
*** باران بۆ پێکه‌نینی خۆر ڕاده‌کشێ وه‌ک په‌لکه حۆری من به بزه‌ی تۆوه شێعرم چونکه تۆ جوانتر له خۆری شێعر و په‌لکه حۆری جوانن دیمه‌نی پێک گه‌یشتنی خۆر و باران تۆ و سۆرانن شێعر و په‌لکه حۆری شه‌نگ و باڵا به باڵای جێژوانن!!. [ پنجشنبه 25 فروردین1390 ] [ 1:46 ] [ سۆران حوسێنی ]
... ... ... به‌هاری نوێ تاق تاق گوڵی تیا ئه‌پشکوێ تاقانه‌که‌ی ئه‌م نه‌ورۆزه که سه‌ر له به‌فر و گڵ ئه‌سوێ لێوی گه‌رم و باڵای نه‌رمی بۆ خۆشی ئێوه ده‌بزوێ!. [ یکشنبه 29 اسفند1389 ] [ 13:9 ] [ سۆران حوسێنی ]
...............................
هیواداری کازێوه‌ی تۆ له سه‌ر لێوی سووری ئاسۆ زوڵاڵی بۆ چاوی کانی شه‌به‌قی ته‌شقی ئاسمانی تۆ تامی میوه‌ی زانینی تۆ چێژبه‌خشی ئامۆژگاری و تینی تیشکاوێژی ژینی تۆ مامۆستای به‌رامه‌ی خۆشی بژوێنی ... درێژەی بابەت [ دوشنبه 23 اسفند1389 ] [ 7:20 ] [ سۆران حوسێنی ]
په‌یمانی نوێ (کورته په‌خشانێک به بۆنه‌ی جێژنی له دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه د.خ)
دیسان ڕه‌بیعی یه‌که‌مه، خۆشی و بزه‌ی تێدا جه‌مه،کۆڕی مه‌ولوودی خوێن گه‌رمن ، دڵان نه‌رمن ، پیر و لاوی لێ وه‌کۆیه، موحه‌ممه‌د گیان جێژنی تۆیه، دروودی خوا له سه‌ر تۆ بێ، سڵاوی ئێمه‌شت بۆ بێ. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ! ئه‌ی له‌لای خوداوه نوێنه‌ر!که تۆ هاتی به‌سه‌رهاتی زه‌وی گۆڕا ، له خؤڕا گه‌وجی نه‌دۆڕا ، نه‌فامی خۆی هه‌ڵنه‌چۆڕا، تۆ بووی به‌هێزی نه‌بڕاوه‌ت، به‌و باوه‌ڕه‌خۆش گه‌شاوه‌ت ، به‌و شۆڕشه هه‌ڵگیرساوه‌ت، دژ به تاریکی ڕاوه‌ستای، دژ به چه‌وسانه‌وه هه‌ستای . نه‌زانی و گێلیت پێ سووک بوو، گه‌وجیت لا چرووک و پووک بوو. تۆ ڕابووی به بێ ماندوو بوون، ئاشکرا و ڕوون،بانگی حه‌قخوازیت ڕاگه‌یاند، تاقمێکی ژیرت تێگه‌یاند، پۆلی پیاوانت پێگه‌یاند. تۆڕاست بێژ و گفت جوان بووی ، به‌ڵێن قایمی هه‌موان بووی، دۆست و دوژمن پێی ده‌زانی، که یه‌ک بڕیار و په‌یمانی . حه‌زت له پایه و پۆست نه‌بوو، ناخت ڕابواردن دۆست نه‌بوو ، ڕێبه‌ر بووی به‌ڵام کارامه، کامه کاره‌ت بێ ئاکامه، کام پڕۆژه‌ت بێ ئه‌نجامه، درۆت له گه‌ڵ کام پێڕه کرد، برۆت خواری کام زێڕه کرد، پووڵ و ماڵت کۆ کرده‌وه؟بۆ خزمانت هه‌نارده‌وه؟ .
درێژەی بابەت [ یکشنبه 15 اسفند1389 ] [ 13:50 ] [ سۆران حوسێنی ]
|
||
| [ قالب وبلاگ : ایران اسکین ] [ Weblog Themes By : iran skin] | ||